ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی ئیسلەندای وەک بەرپرسی نوێی دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستنیشان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارێکدا ئینگبرگ سلرۆن گیسلادۆتیری لە ئیسلەندا وەک بەرپرسی نوێی دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و جێگری نێردەی تایبەتی خۆی لەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
بە پێی ڕاگەێندراوێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گیسلادۆتیر لە کۆتایی مانگی شوبات دەبێتە جێگرەوەی ئەلیس ولبۆل لە ئەمریکا.
ئەو دیپلۆماتکارەی ئیسلەندا لە دامەزراوە جیاجیاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک دەزگای ئاسایش و هاوکاری ئەورووپا، نوێنەرایەتییەکانی تورکیا و ئەفغانستان چالاکی کردووە.
ناوبراو هەروەها لە ساڵی 2007 تا 2009 وەزیری دەرەوەی ئیسلەندا بووە.