چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرایان کردووە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا، هۆشداریی بە وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی هەواڵی سابرین لە تلێگرام لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە متیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 300 یان ئێس 400 ی ڕووسیا هۆشداریی بە وەزارەتی بەرگری عێراق داوە.
باڵیۆزی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە ئەگەر عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ڕووسیا بکڕێت، سزای بە سەردا دەسەپێندرێت.
عێراق بە ناچاری سیستەمی Ground Master400 ی لە فەرەنسا کڕیوە کە بەراورد بەوەی ڕووسیا لاوازە و ئەو کاریگەرییەی نییە.