سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نووسراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کراوە کە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بۆ 16 ی مانگی 10 ی 2021 دوابخرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کردووە کە دەرفەتی زیاتر بە هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنەکان بدرێت.
پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق 6 ی حوزەیرانی 2021 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری کردووە.