ئامارەکانی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە کە ساڵی ڕابردوو 65 حاڵەتی کوشتن لەم شارە تۆمار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2020 لەم شارە 65 تاوانی کوشتن ڕووی داوە و تۆمەتبارانی 61 دۆسیەیان دەستبەسەر کراون.
دلێر نەجاڕ هەروەها وتی کە لە ساڵی 2020 حاڵەتی تەقەکردن 32 حاڵەت بووە کە 29 تۆمەتباریان دراونەتە دادگا.
بە وتەی ناوبراو، لە ساڵی ڕابردوو 13 تاوانی ڕێگری لە هەولێر تۆمار کراون کە 15 تۆمەتبار لە سەر ئەو دۆسیانەش دەستبەسەر کراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە 5 حاڵەتی هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانە، 2 حاڵەتی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانە و 4 حاڵەتی هەڵکوتانە سەر کافتریاکان هەبووە و تۆمەتبارەکانیان دەستبەسەر کراون.