باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئیمارات ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی ئەو وڵاتە بە شێوازی کتوپڕ ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئیمارات ڕایگەیاندووە کە سرگێی کۆزنتسۆف باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تەمەنی 68 ساڵی و بە شێوازی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو پێشتر سەرکۆنسووڵی ڕووسیا لە جەدەی سعوودیە و هەروەها باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سۆمالیا بووە و ساڵی 2019 وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە ئیمارات دەستنیشان کرا.