ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆشدارییدا کە ئەمریکا بە بەردەوامی پاڵپشتی لە تیرۆریستان، هەوڵی تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە دەدات تا لەم ڕێگایەوە هێزەکانی لە عێراقدا بمێننەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عودەی شەعلان ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە دەستی دەرەکی بە تایبەت ئەمریکییەکان بەشدارن لەوەی کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لە عێراق ڕوو دەدەن.
ناوبراو وتی: هەمووان دەزانن کە ئەمریکا پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات و ڕۆڵی گرنگی لە هێنانی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق هەبووە.
شەعلان وتی: ئەمریکا و گرووپە تیرۆریستییەکان لە تێکچوونی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کەڵک وەردەگرن.
وتیشی کە ئەمریکا ڕێگری لە پێشکەوتن و گەشەی ئابوری عێراق دەکات و داوا دەکەین کە واشنتن کۆتایی بە دەستێوەردانی نەرێنی خۆی بێنێت.