بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاحی خانمە سینەماکاری بەتوانای ئێرانی وئەندامێکی ناوەندی گەشەپێدانی ئاسیا و ئۆقیانووسیە ” نتپک ” فیلمە سینەماییەکانی بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکانی ڕۆما ئاسیاتیکا داوەریی دەکات.
مەرزیە ڕیاحی فیلمساز و نووسەری پێگەی هەواڵی کورتە فیلم لە ئێران کە پێشتر بە کورتە فیلمی “خولی شۆفێری” گەیشتە بەشی پێشبڕکێی نەود و دووهەمین خولی ئاکادیمی زانست و هونەری سینەمایی ئۆسکار.
بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکانی ڕۆما ئاسیاتیکا 18 بۆ 22ی دیسەمبر بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.