دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە 6 ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەسە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی ئەو ئامارە کە تایبەتە بە ساڵی 2020، سێ ملیۆن و 98 هەزار و 81 کەس لە ڕەگەزی نێر و سێ ملیۆن و 72 هەزار و 282 کەسیش لە ڕەگەزی مێن.
ئامارەکە دەڵێت کە زیاتر لە 5 ملیۆن و 22 هەزار کەس لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە شارەکان و زیاتر لە یەک ملیۆن و 48 هەزار کەسیش لە گوندەکان دەژین.
دەستەی ئاماری هەرێم ڕایگەیاندووە کە ساڵی ڕابردوو 148 هەزار و 169 کەس لە هەرێمی کوردستان لە دایکبوون و 23 هەزار و 921 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.