سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا لە وتاری دەستبەکاربوونی جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشە و گرفتێک بووەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی پێویستی بە هاوکاری هەمووان هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن وەک سەرۆک کۆماری چل و شەشەمی ئەمریکا بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد و لە وتارێکدا سەرکەوتنی خۆیی لە هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتنی دیمۆکراسی لەو وڵاتە ناو برد.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ڕۆژی ئەمریکایە، ڕۆژی دیمۆکراسی و ڕۆژی مێژوو و هیوا.
بایدن لە درێژەی وتارەکەیدا جەختیکردەوە کە ئەمریکا ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشە و گرفتێک بووەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی دەبێت هەمووان پێکەوە هاوکاری بکەن و بەمەش ئەمریکا دەتوانێت جارێکی دیکە سەرکردایەتی جیهان بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا وتی کە ئێمە دەبێت کۆتایی بەو کەلتورە بێنین کە ڕاستییەکان بە تەزویر بڵاو دەکاتەوە.