حکومەتی زیمباوێ هەواڵی کۆچی دەوایی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی زیمباوێ ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند.
سیبۆ سیسۆ مویۆ وەزیری دەرەوەی زیمباوێ ساڵی 2017 لە پاش ڕاگەیاندنی کودەتای سەربازی لە دژی ڕۆبرت موگابێ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بۆ وەزارەتی دەرەوە دەستنیشان کرا.
ناوبراو تەمەنی 61 ساڵ بووە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.
ئالن گواردزیمبا ئەندامی دیکەی کابینەی زیمباوێش بە هەمان شێوە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.
ئامارەکانی حکومەتی زیمباوێ ئاشکرای دەکات کە تا ئێستا لەو وڵاتە 28 هەزار و 675 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 800 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.