ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا دەتوانێت بە نزیکبوونەوە لە جۆبایدن لە ژێر سزاکانی ئەمریکا بە تایبەت بۆ سەر کەسایەتی و هێما نیشتمانییەکان بێتە دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق وتی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بە هەموو شێوازێک ڕەتدەکەینەوە و جێی سەرسوڕمانە کە حکومەت هیچ ڕێکارێکی توندی بەرامبەر بەو دەستێوەردانانە نەبووە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی هەیە و دەبێت وەڵامی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بداتەوە.
موسەوی وتی کە پەرلەمان گوشاری پێویستی لە سەر حکومەتی بەغدا دانەناوە تا ڕێگری لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بکات.