کچەکەی شەهید قاسم سولێمانی لە پەیامێکدا ئەوەی بە دوناڵد ترەمپ ڕاگەیاندووە کە کەسێک بە هۆی تیرۆری شەهید سولێمانی ئەو بە قارەمان نابینێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەژماری سەر بە زەینەب سولێمانی کچی شەهید قاسم سولێمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کۆتایی ڕژێمی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە: ترەمپ، تۆ باوکی منت بەو هیوا بێ بنەماوە شەهید کرد کە بە چەشنێک بە قارەمان ببینرێیت، بەڵام ئەو ژنڕاڵێک بوو کە سەرکەوتووانە شەڕی دژ بە قاعیدە و داعشی فەرماندەیی دەکرد. تۆ لە بەرامبەر ئەمەدا شکستخواردوو، پەراوێزخراو و تێکشکاوی، کەس تۆ وەک قارەمان نابینێت، بەڵکوو وەک کەسێک دەبینن کە ژیانی لە ترسی دوژمنانیەوە بە سەر دەبات.