باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەیاننامەیەکی لە سەر تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا بڵاو کردەوە و وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکان، هاوخەمیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق دەربڕیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بەیاننامەیەدا هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی تاوانە تیرۆریستییەکە دەربڕیوە و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەشی بۆ بریندارەکان خواستووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئێران وەک هەمیشە ئامادەی هاوکاری گەل و حکومەتی عێراقە بە تایبەت دەزگا ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە چەند تەقینەوەیەک شاری بەغدای پایتەختی عێراقی هەژاند و بە پێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 32 کەس کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە.