پاش چەندین ڕۆژ لە کۆچی دوایی باڵیۆزی ڕووسیا لە ئیمارات، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە زامبیا بە هەمان شێوە گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە وڵاتی زامبیا وتی کە ئەلکساندر ویلۆڤیچ بوڵدیرۆف کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو لە 31 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە زامبیا دەستنیشان کرابوو.
باڵیۆزەکەی ڕووسیا پێشتر جێگری باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یۆنسکۆ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردووش باڵیۆزی ڕووسیا لە ئیمارات بە شێوازی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.