سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر تۆڵەسەندنەوەی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی شاری بەغدا کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە گەلی عێراق ئیرادەی بەهێزی خۆیان لە بەرامبەر تیرۆریزمی تەکفیری داعش سەلماندووە.
ناوبراو وتی: وەڵامی ئێمە بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنی پاکی عێراقییەکانیان ڕژاندووە، توند و کاریگەر دەبێت و سەرکردەکانی دڵڕەشی داعش دەزانن کە لە گەڵ کێ ڕوبەڕو دەبنەوە.
لێدوانەکانی کازمی تەنیا چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە بووە کە بە هۆی تەقینەوەکانی شاری بەغدا زنجیرە گۆڕانکارییەکی لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراقدا کرد.