ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ هاوتاکەی لە ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە واشنتن بڕیاری پێداچوونەوەی بە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ تاڵیباندا دەرکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەک سالیوان ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ حەمدووڵا موحب هاوتاکەی لە ئەفغانستان وتووێژی کرد.
سالیوان لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بڕیاری داوە کە پێداچوونەوە بە سەر ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2020 لە گەڵ گرووپی تاڵیباندا بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکەی ئەوان لە گەڵ حکومەتی ئەمریکا بووە نەک دوناڵد ترەمپ./.