شارەزایەکی ئەمنی عێراقی جەختیکردەوە کە حکومەتی سعوودیە بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە تا ئێستا بە ملیاران دۆلاری بەکار هێناوە و لە پشتەوەی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی شاری بەغدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس عەرداوی شارەزای ئەمنی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دوو تەقینەوەکەی پێنج شەممەی شاری بەغدا وتی کە سعوودیە تۆمەتباری سەرەکی تەقینەوەکانە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی سعوودیە تا ئێستا بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بە ملیاران دۆلاری بەکار هێناوە و دەستی لە پشتەوەی تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدایە.
عەرداوی وتی: ئەوەی کە تەقەینەوەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی ڕووی داوە بە پیشاندەری لاوازی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دادەنرێت و تێچووی سیاسیشی هەیە و حکومەتەکەی مستەفا کازمی دەبێت بەرپرسیاریەتی ئەم لاوازییە لە ئەستۆ بگرێت.
ئەم شارەزا عێراقییە وتی: تیرۆریستان ئەو پەیامەیان گەیاند کە حکومەت بە سەر هەلومەرجی ئەمنی عێراقدا زاڵ نییە و دەبێت ڕێوشوێنی توندتر لەم بوارەدا بگیرێتەبەر.