بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بەرهەمەی جان دۆست لە لایەن جەماڵ ئەحمەدیەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی.
دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی، ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازادی سنەیە.
ڕۆمانی میرنامە لە لایەن ناوەندی چاپ و پەخشی تاڤگە و ئاراسەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
جان دۆست ڕۆمانی میرنامەی لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و کۆ کردنەوەی دێکۆمێنتەوە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا نووسیوە.
لەم بەرهەمەدا باسی زوڵمی دەسەڵات دارانی ئەو سەردەمە لە بەرانبەر خەڵکی کورد دەکات.
ئەحمەد خانی یەکێک لەو شاعیر و نووسەرانەیە کە زوڵمی زۆری بینیوە و ژیانێکی پڕئێش و ئازاری بووە کە لەم ڕۆمانەدا باسیان لە سەر کراوە.
کۆتایی/.