جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە باس لە پەیوەندی تاران و ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وتی کە هیچ پەیوەندییەک لە لایەن ئێرانەوە بە ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە نەکراوە.
ناوبراو وتی: ئێمە چاوەڕوانین کە بەرپرسانی نوێی ئەمریکا لە پۆستەکانی خۆیان جێگیر بن و ئیش و کارەکانیان دەست پێبکەن.
عێراقچی وتی: تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک نەبووە و ویستی ئەوەشمان نییە و بە بۆچوونی ئێمە ڕێکەوتنی ناوەکی تەنیا چوارچێوەی گونجاوی وتووێژەکان دەبێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی سێ وڵاتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، هیچ دۆسیەیەکی دیکە لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێراندا زیاد ناکرێت و تاران لە سەر دۆسیەی بەرگری و سیاسەتەکانی لە ناوچەکە وتووێژ ناکات./.