فەیلەسوف و مێژووناسی بەناوبانگی ئەمریکی وتی کە ئەم وڵاتە لە تیرۆریزمدا ئاڵاهەڵگرە و ئەوانەش کە هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس لە وڵاتێکی دیکەوە نەهاتبوون.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوام چۆمسکی لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ڕووسیا، وتی: میدیاکانی ئەمریکا وای پیشان دەدەن کە لێرە هەموو شتەکان لە باشترین ئاستدایە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا دەیەوێت وا پیشان بدات کە بە تەواوی لایەنگری لە هێزە خێرخوازەکان دەکات و بەردەوام هەوڵ دەدات هەڵەکانی قەرەبوو بکاتەوە بەڵام ئەوەی باس دەکرێت بە پێی ڕاستییەکان نییە.
چۆمسکی وتی: هەندێک دەڵێن کە هێرشەکەی سەر کۆنگرێس هێزی دیمۆکراسی لە ئەمریکا پیشان دەدات، لە بەر ئەوەی کە نەبووینەتە وڵاتێکی فاشیست و ئەو ڕووداوە ئێمەی بەو ئاستە گەیاند کە پیشان بدەین دیمۆکراسیەتی ئەمریکی بەو شکۆیە کە هەیەتی سەرکەوتنی بە دەست هێنا بەڵام لە سەردەمی ڕیسوابوونەکەی واترگەیتیش ئەم شێوازەمان بینی.
وتیشی: لە ڕاستیدا قەیران و نەخۆشییەک لە ئەمریکادا دەبینرێت کە لە لایەن هیچ یەک لە دوو حیزبی سەرەکییەوە باس ناکرێت و ئەمەش وایکردووە کە هۆکارە ڕاستەقینەکانی هێرشەکەی سەر کۆنگرێس باس نەکرێت.
نوام چۆمسکی وتی: بە جۆرێک باس لە هێرشبەرەکانی سەر کۆنگرێس دەکرێت کە دەڵێی لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوون، نە، ئەوان لە ئەمریکاوە هاتبوون.
ئەم فەیلەسوفە بەناوبانگە وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین هێزە تیرۆریستییەکانی جیهان. ناسنامەی تیرۆریستان لە سەردەمی سەرۆکایەتی ڕەیگان بە تەواوی گۆڕا، بەو مانایەی کە تیرۆریستان، تیرۆریست نین و ئەوانەی تیرۆریست نین، بە تیرۆریست هەژمار دەکرێن./.