ئەمڕۆ شەممە هێزێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی چاودێریکردنی ناوچەکانی باکوری سوریا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو هێزە لە هەولێرەوە بەرەو ناوچەکانی باکوری سوریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدەیە، بەڕێکەوتووە.
هێزەکەی ئەمریکا لە ڕێگای خاڵی سنوری سێمالکا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستاندایە، دەگاتە سوریا.
ئامانج لە ناردنی ئەو هێزەش تاوتوێ دۆخی ئەمنی ناوچەکانی باکوری سوریایە تا لە داهاتوودا گرووپێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بگەنە هەرێمی کوردستان.
هێزەکەی ئەمریکا لە هەرێمەوە دەچنە سوریا و شاری مالکیەی باکوری ئەو وڵاتە./.