بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میلانیا ترەمپ داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە و بە وتەی چەند سەرچاوەیەک تەنیا چاوەڕوانی ئەوەیکردووە کە خولی سەرۆکایەتی ترەمپ کۆتایی بێت و ئێستا داواکارییەکەی خستووەتەڕوو.
ڕۆژنامەی میرۆر لە سەر زاری چەند پارێزرەێک ڕایگەیاندووە کە میلانیا داوای 50 ملیۆن دۆلار و سەرپەرشتیاریی بارۆنی کوڕی لە ترەمپ کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ژیانی میلانیا و ترەمپ وەک ئیش و کاری بازرگانی وا بووە کە هیچ یەک لەوان بە بێ بەرامبەر ئیشێکیان بۆ یەکتر نەکردووە و لە کۆشکی سپیش دوو ژووری جیایان هەبووە.
پەیوەندی ساردی نێوان میلانیا و ترەمپ لە ماوەی چوار ساڵ مانەوەیان لە کۆشکی سپی بەردەوام لە میدیاکانی ئەمریکادا باس دەکرا./.