بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی سانا، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا بنکەیەکی نوێی سەربازییان لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە باکوری سوریا کردووەتەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە چەک و پێداویستی سەربازی ڕەوانەی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا کراوە.
هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بۆ تاڵانکردنی نەوت و سەرچاوەکانی وزەی سوریا، بە سەدان بارهەڵگر چەک و پێداویستی سەربازییان گەیاندووەتە پارێزگای حەسەکە./.