بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕۆبەیعی وتی: پیلانەکەی بایدن بۆ دابەشکردنی عێراق تایبەت بەو قۆناغە بووە کە شەڕی تائیفی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتبوو، ئەو شەڕەش لە لایەن ئەمریکاوە بەڕێوە دەبرا.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا لایەنگرانی ترەمپ باس لە پیلانەکەی بایدن دەکەن، ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم بابەتەوە عێراقییەکان لە ڕۆیشتنی ترەمپ نیگەران بکەن.
ڕۆبەیعی وتی کە باسکردن لە دابەشکردنی عێراق پیشاندەری تێڕوانینی تیمی دوناڵد ترەمپە.
وتەبێژی عەسائیب وتی کە سیاسەتی ئەمریکا تووشی گۆڕانکاری نابێت و تەنیا شێوازی جێبەجێکردنی دەگۆڕێت.
ناوبراو وتی: گەلی عێراق ئەمڕۆ یەکگرتوون و هەموو پێکهاتەکان لە جوگرافییەک بە ناوی عێراق ژیان بە سەر دەبەن.
مەحمود ڕۆبەیعی وتی کە عێراقییەکان ئەمڕۆ دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و دەبێت کۆتایی بە بوونی هێزەکانی بێگانە لەم وڵاتە بهێندرێت./.