بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆئیس ڕۆفائیل سەرۆکی کەنیسەی کاتۆلیکی کلدانی ڕایگەیاندووە کە کە پاپا فرانسیس لە سەردانەکەی مانگی ئادار بۆ عێراق لە گەڵ ئایەتووڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەبێت و لە سەر چوارچێوەیەک بۆ ئیدانەکردنی ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر مافی ژیانی مرۆڤەکان وتووێژ دەکەن.
کەنیسەی کاتۆلیک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاپای ڤاتیکان 5 تا 8 ی مانگی ئادار سەردانی عێراق دەکات./.