بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن دەتوانێت هەنگاو بەرەو دابەزاندنی ئاڵۆزییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران بنێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووسیا الیوم وتی کە هیچ کات لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا پەیوەندییەکی نزیکی نەبووە.
زەریف وتی: تێڕوانینێکی هەڵەیەکە بڵێین یەکترناسینی من و بایدن دەتوانێت پەیوەندییەکانی دوو ڕکابەری دێرینی وەک ئێران و ئەمریکا ئاسایی بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە مێژووی پەیوەندییەکانم لە گەڵ جۆبایدن بۆ 20 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، واتە ئەو کاتەی کە باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم.
وتیشی کە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی سزا و گەمارۆ تاکلایانەکان لە بنەڕەتدا تیرۆریزمی ئابوری و شەڕی ئابورییە.
زەریف وتی: هیوادارین کە حکومەتی نوێی ئەمریکا بتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەرەو ڕاستەڕێگایەک ببات./.