بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا کە خۆیان وەک لایەنگری ئەلکسی ناڤالی پیشان دەدەن، باشترە بیر لە پاراستنی دیمۆکراسیەتی خۆیان بکەنەوە.
ناوبراو وتی: من ئامۆژگاری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەم کە لە جێی نیگەرانی سەبارەت بە دیمۆکراسیەتی ڕووسیا، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانی وڵاتانی خۆیان بن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: جێی سەرسوڕمانە کە ڕەخنەکان لەو وڵاتانە دەبیسین کە پۆلیسی ئەوان لە هەر ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان کەڵک وەردەگرن و نموونەکەشی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی ئێلەک زەردەکان لە فەرەنسا و خۆپێشاندانەکانی بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکایە./.