بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە سیاسەت و کارنامەی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی کە واشنتن نێوەندگێڕ و دادوەرێکی باش نییە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە حکومەتێکی بنکەفراوان بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان و مەزهەبەکان پاڵپشتی دەکەین و بە پێویستییەک بۆ ئەفغانستانی دەزانین.
زەریف بە شاندەکەی تاڵیبانی ڕاگەیاند کە خەڵکی ئەفغانستان لە ئێوەن و نابێت لە پرۆسە سەربازییەکاندا بکرێنە ئامانج.
هاوکات لە گەڵ سەردانی شاندەکەی تاڵیبان بۆ تاران، شاندێکی دیکەی ئەو گرووپە سەردانی مۆسکۆی کردووە./.