بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمام خومەینی (رە) کە مەرجی گەڕانەوەی خۆیان بۆ وڵات بە هەڵهاتنی شا ڕاگەیاندبوو، بە هەڵهاتنی شای ئێران لە 26 ی بەفرانباری ساڵی 1357 بڕیاری ئەوەیاندا کە بۆ ئێران بگەڕێنەوە.
بڕیار بوو کە ئەو گەڕانەوە مێژووییە لە ڕۆژی پێنج شەممە 5 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 بکرێت بەڵام شاپور بەختیار سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ڕژێمی پاڵەوی بە داخستنی فڕۆکەخانەکان ڕێگریی لەوە کرد. بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی داخستنی فڕۆکەخانەکان، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و بە درووشمەکانیان گوشارێکی زۆریان لە سەر حکومەتەکەی بەختیار دانا.
لە ئاکامدا خۆپێشاندانی گەورە و مانگرتنی خەڵک وای لە بەختیار کرد کە فڕۆکەخانەکان بکاتەوە و فڕۆکەخانەی مێهرئابادی شاری تارانیش ئامادەی پێشوازی لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی کرا.
ڕۆژی 12 ی ڕێبەندان ی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی، شکۆمەندانەترین پێشوازی مێژوویی بینرا و ئیمام خومەینی (رە) پاش 15 ساڵ دووری لە نیشتمان گەڕانەوە وڵاتی ئێران.
بە سەدان پەیامنێر و میدیاکاتی ئێرانی و بیانی ڕووماڵی گەورەترین ڕووداوی ئەو ڕۆژانەی جیهانیان دەکرد، حەشیمەتێکی زۆر بە درێژایی 33 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخاتە تا بەهەشتی زەهرا کە ژمارەیان تا 8 ملیۆن کەس بووە، پێشوازییان لە ڕێبەری خۆیان کرد.
ئیمام ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانە بۆ بەهەشتی زەهرا ڕۆیشتن و وێڕای ڕێزلێنان لە شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی، وتارە مێژووییەکەی خۆیان پێشکەش کرد.
لەو وتارەدا ئیمام خومەینی (رە) حکومەتەکەی شاپور بەختیاریان بە نایاسایی ناو برد و ڕایانگەیاند کە بە پاڵپشتی گەلی ئێران حکومەت پێک دێنن.
بەمەش لە پاش 12 ی ڕێبەندان و بە تێپەڕبوونی 10 ڕۆژ کە دواتر دەیەی سەرکەوتن ناو نرا، ڕژێمی پاڵەوی و 2500 ساڵ ستەمکاری شاهانەی ئێران بۆ هەمیشە کەوتە زبڵدانی مێژوو و شۆڕشی ئیسلامی گەلی ئێران سەرکەوتنە مەزنەکەی خۆیی تۆمار کرد./.