بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی بە ئاماژە بە دوایین دۆخی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی: هیچ دانوستانێکی دووقۆڵیمان لە گەڵ ئەمریکا نابێت.
ناوبراو وتی: هەڵوەشانەوەی گەمارۆ زاڵمانەکان، جێبەجێکردنی بڕیاری 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەندامێتی ئەمریکا لە چوارچێوەی وڵاتانی 1+5 سیاسەتی ئێمەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە ئێستادا هیچ دۆسیەیەکمان لە گەڵ ئەمریکا نییە بەدەر لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەبێت، پێویستمان بە نێوەندگێڕیش نییە، ئەوەی پێویست بێت بە ڕاشکاوانە باس کراوە، لە ڕێگای لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی و هەروەها پارێزەری بەرژەوەندییەکانەوە پەیامەکان ئاراستە کراوە./.