بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ جابر ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: هۆکاری نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری، داگیرکارانی ئەمریکین، لە بەر ئەوەی کە ئەوان قەیران دەخوڵقێنن و لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکانن.
ناوبراو وتی: هۆکاری سەرەکی کێشەکانی عێراق و ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە و ئەو وڵاتە بە هۆکاری قەیرانە ئەمنی و ئابورییەکانی عێراق دادەنرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی: ئەوانەی سەقامگیری عێراقیان دەوێت، لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی بێگانە هاوکاری بکەن./.