بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی فەڵەستین، تاهیر نونۆ ڕاوێژکاری میدیایی ئیماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە میسر لە پەیامێکدا بۆ هەنیە بە فەرمی داوای لەم بزوتنەوە کردووە کە 7 ی مانگی شوبات شاندێک بۆ بەشداری لە وتووێژی نیشتمانی فەڵەستینییەکان سەبارەت بە ئاشتەوایی نیشتمانی و هەڵبژاردنەکان سەردانی قاهیرە بکات.
ئەو بەرپرسەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بڕیارە شاندێکی ئەم بزوتنەوەیە بە سەرۆکایەتی ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی سەردانی قاهیرە بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرجەم گرووپە فەڵەستینییەکان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی قاهیرە دەکەن./.