بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەداد تەمیمی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العهد نیوز وتی: پاککردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی عێراق لە شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامە.
ناوبراو وتی: چالاکی و جموجوڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە ڕاستیدا یەکێک لە کارتەکانی گوشاری ئەمریکایە.
تەمیمی وتی: هەرێمی ئاسمانیی عێراق لە لایەن داگیرکارانەوە بەردەوام پێشێل دەکرێت و ئەوان پاڵپشتی لە داعش دەکەن.
وتیشی کە هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ حەشدی شەعبی ئەوەیە کە ئەم هێزانە هێزێکی نیشتمانی عێراقین./.