بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا وتی کە دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی و هەروەها چارەسەرکردنی چەکی نایاسایی بە پێویست دادەنرێت.
مالیکی هەروەها وتی کە چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکانیش نابێت زیان بە سەروەری نیشتمانیی عێراق بگەێنێت./.