بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم خیکانی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری حکومەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ ژمارەیەکی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبیی لە دژی بەرەی خۆڕاگری بەکارهێناوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پیلانی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: بنیامین نتانیاهۆ بە هاوکاری دوناڵد ترەمپ، پاڵپشتی سعوودیە، بەحرەین و ئیماراتی لە بەرامبەر ئێران، عێراق، سوریا و لوبنان بە دەست هێناوە.
خیکانی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ لەناوبردنی سوریا و پاشان عێراق بەکار دێنێت.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی کە گوشارەکان لە ڕێگای گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بۆ ئەوەیە کە عێراق بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕزای بێت.
پێشتر فازڵ جابر فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سنورەکانی سوریا و عێراق بە ئامانجی لاوازبوونی حکومەتی عێراقە لە کۆنتڕۆڵکردنی بیابانەکانی ئەنبار و جزیرە. هەروەها بۆ ئەوەیە کە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی داعش و چالاککردنەوەی لە عێراق بکرێت./.