بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە سەردانەکەی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ تاران، وتی: پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەر چەند بنەمایەکی هاوبەشە و ئێمە گرنگی بە سەردانی لەم شێوەیە دەدەین لە بەر ئەوەی کە ئێران گرنگترین دراوسێی عێراقە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق هێندە بەهێزە کە بە ئەمریکا لاواز ناکرێت.
فەتلاوی سەبارەت بە تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغداش، وتی: ئەو دۆسیەیە هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵاتە و پێویستە لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی ئەوانە پێک بێت کە دەستیان لە هاوکاریکردنی ئەمریکییەکاندا هەبووە./.