بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاوەڕوان دەکات حکومەتی سعوودیە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات و هەنگاو بەرەو باشتربوونی دۆخی مافی مرۆڤ بنێت.
ناوبراو وتی کە ئەم چاوەڕوانییەش چالاکوانانی مافی ژنان و ژنە دەستبەسەرکراوەکانیش لە سعوودیە لە خۆ دەگرێت.
ساکی تاوانی تیرۆری خاشقچیی بە دڕندانە ناو برد و وتی کە جۆبایدن ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکەی ئەم تیرۆرە دەداتە کۆنگرێسی ئەمریکا.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە دۆسیەکە بە شەفافیەتی تەواو بڵاو دەکرێتەوە بەڵام کاتێکی دیاریکراوی بۆ ئەمە نەخستەڕوو./.