بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی جۆبایدن بەرامبەر بە ڤلادیمیر پوتین هاتووە کە ئەو ڕۆژانە بە سەرچووە ئەمریکا لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی دوژمنکارانەی ڕووسیا و دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکان و هێرشە ئەلکترۆنییەکان پاشەکشە بکات.
بایدن وتی: گومان لەوەدا نییە کە ڕووسیا تێچووی ئەمە دەدات، ئێمە بەرگری لە بەرژەوەندییە گرنگەکانی وڵاتەکەمان دەکەین و لە بەرامبەر ڕووسیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و هەماهەنگی لە گەڵ ئەو هاوبەشانەی وەک ئێمە بیر دەکەنەوە، کاریگەرتر هەنگاو دەنێین./.