بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن بۆڵتۆن ڕایگەیاندووە کە بە هاتنەسەرکاری حکومەتی نوێی ئەمریکا، زیاترین گۆڕانکاری سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرامبەر ئێران دەبێت بەڵام گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئەستەمە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن هاوشێوەی دوناڵد ترەمپ زیاتر گرنگی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، سوریا و عێراق نادات.
بۆڵتۆن ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بایدن دەسکەوتەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە باکوری سوریا بەلاوە بنێت، هەڵەیەکی گەورەی کردووە./.