بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل جۆبەیر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی جۆبایدن سەبارەت بە شەڕی یەمەن، وتی: وتارەکەی بایدن مێژوویی بوو و پابەندبوونی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی دۆستان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە دووپات دەکاتەوە.
وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە، وتی: ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان چاوەڕوانی هاوکاری دۆستانی خۆماین لە ئەمریکا.
ناوبراو وتی: وڵاتەکەی ئێمە لە ڕێگای ئازادکردنەوەی کوێت و شەڕی قاعیدە بە تایبەت لە یەمەن و سوریا خوێنی داوە.
لێدوانەکانی عادل جۆبەیر لە کاتێکدایە کە لە سوریا و عێراق بەردەوام تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە داعش دراوەتە پاڵ سعوودیە و هێزەکانی یەمەنیش بەردەوام ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە تیرۆریستانی قاعیدە لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە هاوکاری دەکەن./.