بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی تایبەت بە کۆرۆنا لە وەزارەتی تەندرووستی لوبنان موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی ڕووسیای بە ناوی سپۆتنیک ڤی دەرکرد.
ئەو بڕیارە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی وەزیری تەندرووستی لوبنان دەرکرا.
وەزارەتی تەندرووستی لوبنان هەروەها دەیەوێت موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی سینۆفارمی چین دەربکات.
ڤاکسێنی کۆرۆنای سپۆتنیک تا ئێستا لە وڵاتانی ڕووسیا، بیلاڕووس، ئیمارات، ئەرژەنتین، سربیا، فەڵەستین، ڤەنزولیا، پاراگوا، هەنگاریا، ئێران، گینە، تونس و ئەرمینیا پەسەند کراوە./.