بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل بوگدانۆف لە چاوپێکەوتنی عەبدولڕەحمان حوسێنی باڵیۆزی عێراق لە مۆسکۆ، دوایین دۆخی ئەم وڵاتەی لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە تاوتوێ کرد.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا پاڵپشتی نەگۆڕی وڵاتەکەیی بۆ حکومەتی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆردا دووپات کردەوە.
ڕووسیا، عێراق، ئێران و سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی لێژنەیەکی چوارقۆڵی هەواڵگری و ئەمنی پێکەوە هاوکاری دەکەن./.