بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئەمریکادا تەنانەت پاش تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی، هەندێک ڕاپۆرتی هەواڵگری دەدرێتە سەرۆک کۆمارانی پێشوو.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی cbsnews کە هێشتا بە تەواوی بڵاو نەکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە بە پێویستی نازانێت ئەو ڕاپۆرتانە بە دوناڵد ترەمپیش بدرێت.
بایدن ڕایگەیاندووە کە هیچ کاریگەرییەکی بۆ ترەمپ نابێت و مەترسی ئەوەش هەیە کە ئەو زانیارییانە ئاشکرا بکات./.