بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدات کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان شەوی شەممە 106 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، 106 ملیۆن و 227 هەزار کەس لە سەر ئاستی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 316 هەزار و 596 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
لە بەرامبەردا 77 ملیۆن و 858 هەزار و 917 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
لە سەر ئاستی جیهانیش ئەمریکا بە 27 ملیۆن و 494 هەزار و 757 کەس، زیاترین ژمارەی توشبووانی هەیە و هەروەها بە 472 هەزار و 920 گیان لە دەستداویش بە هەمان شێوە لە پلەی یەکەمی جیهاندایە./.