بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەربەلا لە چاوەڕوانی تەواوبوونی پرۆژەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەیدایە تا ببێتە یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت پاش ئەوەی کە هێرشەکانی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوو زیانێکی 8 ملیار دۆلاریی گەیاندە ئەم پرۆژەیە و بۆ ماوەی 6 مانگ کارەکانی ڕاگرت.
کۆمپانیا بیانییەکان کە لە پاش ئەو هێرشە وازیان لە پرۆژەکە هێنابوو، لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو جارێکی دیکە گەڕانەوە عێراق.
پرۆژەکە 2000 هەلی کار دەڕەخسێنێت و لە ئێستادا سەرەڕای قەیرانی دارایی و کۆرۆنا و هێرشەکەی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە./.