بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ئاماژەی بە وتووێژی تەلەفوونی خۆی و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە دا.
ناوبراو لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند: لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وتووێژم کرد. سعوودیە هاوبەشێکی گرنگی ئەمنی ئەمریکایە. لە کاتێکدا کە دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن زیندوو دەکەینەوە، درێژە بە هاوکاری هاوبەش بۆ بەرگری لە سعوودیە لە بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان دەدەین.
بلینکەن لەو پەیامەدا ئاماژەشی بە پرسی مافی مرۆڤ لە سعوودیە داوە./.