بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیروان میرزا ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەو لێژنەیە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە پاڵپشتی لە ڕێکەوتنی ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ دەکات.
بە وتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، کازمی ڕایگەیاندووە کە خەڵکی کوردستان هاووڵاتی عێراقن و نابێت ناکۆکی سیاسی لە گەڵ حکومەتی هەرێم ببێتە هۆی بێمووچەیی فەرمانبەرانی کوردستان.
شیروان میرزا لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت./.