بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف وتی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا کردووەتەوە و بەم هۆیەوە منیش یەکەم سەردانی دەرەوەم وەک سەرۆکی پەرلەمان بۆ مۆسکۆ بووە.
ناوبراو وتی: یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم سەردانەش ئەوەیە کە لە پێناو پەیوەندییە ستراتیژییەکانی هەر دوو وڵات پەیامێکی زۆر گرنگم پێیە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: بە خۆشحاڵییەوە دەتوانم بڵێم کە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە بوارەکانی وەک سیاسی، ئابوری، بەرگری و ئەمنی، پیشەسازی و زانستی لە ئاستێکی زۆر باشدایە.
قاڵیباف وتی: لە سەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە ئێران و ڕووسیا خاڵی هاوبەشیان هەیە، ئەمەش وا دەکات ئەم تێڕوانینە هاوبەشە بەرەو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ببەین./.