بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی وتیان: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی مافی ئەوەیان نییە مەرج دابنێن لە بەر ئەوەی کە بەڵێنەکانی خۆیان لەو ڕێکەوتنەدا پێشێلکرد و ئەو لایەنەی کە دەبێت مەرج دیاری بکات کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە بەر ئەوەی کە پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بووە، هەر بۆیە ئێران کاتێک بۆ بەڵێنەکانی خۆی دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا بە کردەوە و ڕاستەقینە گەمارۆ و سزاکان هەڵبگرێت، ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و کۆدەنگی سەرجەم بەرپرسانی لە سەرە و هیچ کەس لێی هەڵناگەڕێتەوە.
بەڕێزیان وتیان: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی مافی ئەوەیان نییە کە مەرج بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دیاری بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەوان لە سەرەتادا و بۆ ماوەیەکی کەم گەمارۆکانیان سڕ کرد بەڵام پاشان گەمارۆکان گەڕانەوە و تەنانەت زیاتریش کرا، هەر بۆیە مافی ئەوەیان نییە مەرج بۆ ئێران دیاری بکەن./.