بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی جەختی لە سەر پاڵپشتی بەغدا لە مافی ڕەوای گەلی فەڵەستین بە تایبەت مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی ئەوان کردەوە.
ناوبراو وێڕای پێشوازیی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، جارێکی دیکە داوای گەڕانەوەی سوریای بۆ کۆمکاری عەرەبی کردەوە.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی دووشەممە لە شاری قاهیرە بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە./.